رێكخراوی میلیشیایی حه‌ماس ی فه‌ڵه‌ستینیه‌كان سوێندی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یان خواردووه به‌هۆی هێرشه‌كانی له‌شكری ئیسرائیل بۆ سه‌ر دوو ئۆردووگای په‌نابه‌ران له كه‌رتی غه‌ززه و تیادا پانزه فه‌ڵه‌ستینی كوژران.
ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ش له ده‌مێكدا بووه كه ده‌یان هه‌زار فه‌ڵه‌ستینی به‌شدارییان له مه‌ڕاسیمه‌كانی ناشتنی كوژراوه‌كاندا كردووه.
به‌لانی كه‌مه‌وه سێ مناڵ و ده میلیشیای فه‌ڵه‌ستینی له نێو كوژراوه‌كاندا بوون. ئیسرائیل ده‌ڵێت زۆربه‌ی میلیشیاكان ئه‌ندامی ڕێكخراوی حه‌ماس بوون.