Accessibility links

ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕ‌ه‌وایه‌تی عێراق ده‌ستووری كاتی ووڵاته‌كه‌یان مۆركرد - 2004-03-08


ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕ‌ه‌وایه‌تی عێراق ده‌ستووری كاتی ووڵاته‌كه‌یان مۆركردووه وه‌ك ڕێگه‌خۆشكردنێك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ عێراقیه‌كان له كۆتایی مانگی شه‌شدا.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بیست و پێنج ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی عێراق له مه‌ڕاسیمێكی تایبه‌تدا له به‌غدا ئه‌م ده‌ستووره كاتیه‌یان مۆركردووه و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی ناسراویش به‌شدارییان له‌و مه‌ڕاسیمه‌دا كردووه له‌وانه‌ پۆڵ برێمه‌ری به‌رێوه‌به‌ری مه‌ده‌نی ئه‌‌مریكا له عێراق.

ئێستاش كاربه‌ده‌ستانی عێراقی و ئه‌مریكی كه‌متر له چوار مانگیان له به‌رده‌ستدایه بۆ ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر دامه‌زراندنی حكومه‌تی كاتی عێراق تاكو ڕۆژی سێی شه‌ش له عێراق ده‌سه‌ڵات له هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان وه‌ربگرن.

سه‌باره‌ت به مۆركردنی ده‌ستووری كاتی عێراق سروه عه‌بدولواحد په‌یمانێری ده‌نگی ئه‌مریكا له به‌غدا ڕاپۆرتێكی ئاماده‌ كردووه.

بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م ڕاپۆرته، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت.

XS
SM
MD
LG