گه‌وره ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی كردنی عێراق ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ گه‌وره ڕێبه‌ری شیعه‌كاندا ڕێكه‌وتون له‌سه‌ر ده‌ستوری كاتی عێراق و له رۆژی دووشه‌ممه‌ش په‌سه‌ند كردنی ئه‌م ده‌ستوره كاتیه مۆر ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه موه‌فه‌ق ئه‌لروبه‌یعی دوا به‌دوای كۆبونه‌وه‌ی ڕێبه‌رانی سیاسی شیعه ئاینزاكان له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵڵاه عه‌لی ئه‌لسیستانیدا له شاری نه‌جه‌ف گوتویه‌تی به‌پێی ئه‌م ڕێكه‌وتنه ڕێگه دراوه به ئه‌ندامان ئه‌م یاسا بنچینه‌ییه نوێیه مۆر بكرێت. وه سه‌باره‌ت به‌م ڕێكه‌وتنه به‌ڕێز ئه‌لروبه‌یعی هیچ پوخته‌یه‌ك و وورده‌كاری باس نه‌كرد.
وا بڕیار بوو رۆژی هه‌ینی ئه‌م ده‌ستوره كاتیه مۆر بكرێت به‌ڵام له دوا ده‌قیقه‌دا پرۆسه‌كه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه چونكه پێنج ئه‌ندامی شیعه ئاینزای ناو ئه‌نجومه‌ن گوتبویان ئه‌م ده‌ستوره كاتیه مۆر ناكه‌ن.
ده‌ستوری كاتی عێراق به تێكڕای ده‌نگ له سه‌ره‌تای هه‌فته‌دا له‌لایه‌ن هه‌ر 25 ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌وه په‌سه‌ند كرابوو. ئه‌م پێنج ئه‌ندامه شیعه‌یه‌ش ناڕه‌زاییه‌تی نوێیان هێنایه كایه پاش ئه‌وه‌ی ئایه‌توڵڵاه عه‌لی سیستانی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه له‌و بڕوایه‌دایه ده‌ستوری كاتی عێراق هێزێكی زۆری داوه‌ته كه‌مایه‌تی كورده‌كان له باكووری عێراق.
ڕۆڵی كاریگه‌ری ئایه‌توڵڵاه عه‌لی سیستانی له بواری سیاسی عێراقدا هه‌روا دێ و زیاد ده‌كات وه‌ك ڕێبه‌رێكی گرنگی ئاینی شیعه ئاینزاكان كه به له‌سه‌دا شه‌ستی دانیشتوانی عێراق مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
كاربه‌ده‌ستانی وولاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دانانی ده‌ستوری كاتی به هه‌نگاوێكی سه‌ره‌كی داده‌نێن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له سی شه‌شدا بۆ عێراقیه‌كان.