Accessibility links

به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی به‌رزی ئاسایشی نیشتمانی ئێران ده‌یهه‌وێ  ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی ووزه‌ی ئه‌تومی كۆتایی به لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆی سه‌باره‌ت پرۆگرامی ناوكی ئێران بهێنێ. - 2004-03-07


به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی به‌رزی ئاسایشی نیشتمانی ئێران ده‌ڵێت حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌‌نگاو بۆ دڵنیاكردنی جیهان هه‌ڵدێنێته‌‌وه كه پرۆگرامی ناوكی ئاشتیخوازانه‌یه و له ئاژانسیی نێونه‌ته‌وه‌یی ووزه‌ی ئه‌تومی ده‌یهه‌وێ كۆتایی به لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆی له سه‌ر باسه‌كه بهێنێ.

حه‌سه‌نی ڕووحانی ده‌ڵێت ئێران چاوه‌ڕوانی ئه‌و ڕۆژه‌یه كه ئاژانسی ناوبراو په‌روه‌نده‌ی خۆی سه‌باره‌ت چالاكییه‌كانی ناوه‌كی ئێران دابخات. هه‌روه‌ها ناوبراو ده‌ڵێت بۆ جیهان كاتی ئه‌وه هاتووه كه په‌سندی بكات كه ئێران ئه‌ندامێكی گومه‌ڵگای ناوكییه.

ئه‌م لێدوانانه‌ی ئێران پێش ئه‌وه دێت ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی نێو نه‌ته‌وه‌یی ووزه‌ی ناوه‌كی له شاری ڤیه‌ننا ده‌یانه‌وێ ڕاپۆررتێك سه‌باره‌ت پرۆگرامی ناوكی ئێران له به‌ر چاو بگرن.

XS
SM
MD
LG