Accessibility links

به‌رپرسی ئاژانسی فریاگوزاری بۆ مه‌ڵبه‌ندێك له باشووری ئه‌فغانستان ته‌قه‌ لێكراوه و كوژراوه - 2004-03-07


كاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانستان ده‌ڵێن سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی خاچی سووری له مه‌ڵبه‌ندی زابول دره‌نگانی ڕۆژی شه‌ممه له لایه‌ن چه‌ند چه‌كداره‌وه ڕگیرا، له ئوتومبیله‌كه‌ی هێنایانه ده‌ری و و پاشان كوشتیان.

قوربانیه‌كه به سواری ئوتومبێل له پایته‌ختی مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی ووڵات واته قه‌ڵات ده‌گه‌رایه‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ی كه له گوند بوو.

ڕۆژی هه‌ینی موهه‌ندسێكی ڕێگای خه‌ڵكی توركیا و پاسه‌وانی ئه‌فغانی به هۆی میلیشیا گومانلێكراوه‌كانی تاڵیبان كوژران.

XS
SM
MD
LG