كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و پۆلیس له هایتی خه‌ریكن خۆیان بۆ شه‌ڕ و كێشه‌یه‌كی زیاتر له ئه‌و ووڵاته ئاماده بكه‌ن له كاتێكدا گروپه سیاسیه‌كانی ره‌قیب خۆپیشاندانیان له بنچینه‌ی ووڵات، پۆرت ئاو پرنس هه‌یه.
ره‌قیبانی سه‌رۆك كۆماری پێشووی هایتی، ژه‌نڕاڵ بیرتراند ئاریستید ده‌ڵێن ئه‌وان كۆشكی سه‌رۆك كۆماری دا، خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. پشتیوانانی به‌ڕێز ئارستید له ڕابردودا هێرشیان بردۆته سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی ئۆپۆزسیون ده‌ڵێن ئه‌وانیش له هه‌مان كات دا، ده‌یانه‌وێ خۆپیشاندان به‌دژی ره‌قیبانی سه‌رۆك كۆماری ساز بده‌ن.
كۆماندارێكی ده‌سته‌ی هێزی ئاشتی پارێزی به‌رێبه‌ری ئا‌مریكا، كه نۆبه‌داری ئاسایش له هایتی به‌ڕێوه ده‌بات ده‌ڵێت هه‌ر شتێك پێیان بكرێت ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو گروپ له یه‌ك دووربخرێنه‌وه.