ڕێوڕەسمی مۆركردنی یاسای به‌ڕێوبردنی عێراق بۆ قۆناغی گواستنه‌وە دواخرا به‌هۆی دروستبوونی چه‌ند كێشه‌یه‌ك له‌دوا ساتدا له‌لایه‌ن پێنج ئه‌ندامی شیعه ئاینزاكان له ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕەوایی عێراق.
ئه‌و پێنج ئه‌ندامه‌ش دژی یه‌كێك له به‌ندەكانی یاسای كاتین كه ڕێگه دەدات ئه‌و یاسا كاتیه ڤیتۆ بكرێت ئه‌گه‌ر هه‌رسی هه‌رێم ی كوردەكان و سونیه‌كان و شیعه‌كان له‌سه‌ری ڕازی نه‌بن.
سیاسه‌تمه‌دارانی شیعه ئاینزاكانیش نیگه‌رانن به‌وەی كه ئه‌م به‌ندە دەسه‌ڵاتێكی فراوان دەداته دەنگدان له هه‌رێمه كوردی و سونیه‌كاندا.
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی حوكمڕانی عێراقی سه‌ربه شیعه ئاینزاكانیش داخوازی خۆیان دووبارەكردەوە كه دەبێت ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی پێنج ئه‌ندام بێت و به پێی سه‌رژمێری شیعه‌كان كه زۆرینه‌ن له عێراقدا...سێ ئه‌ندامی سه‌رۆكایه‌تی شیعه بن.