ڕۆژنامه‌یه‌كی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكا دەڵێت: ئه‌ندازیارانی ڕووسیا به نهێنی كۆمه‌كی به‌رنامه‌ی مووشه‌كی دوورهاوێژی عێراقیان كردووە كه ئه‌م یارمه‌تیدانه پێشێلكردنی گه‌مارۆكانی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان بووە.
ڕۆژنامه‌ی نیۆرك تایمز له زاری چه‌ند كاربه‌دەستێكی حكومه‌ته‌وە به‌بێ ئه‌وەی ناویان بێنێت دەڵێت: ئه‌ندازیارانی ڕووسی له مۆسكۆ و به‌غدا كاریان له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه مووشه‌كیه‌ی عێراق كردووە.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی ڕۆژنامه‌ی نیۆرك تایمز... په‌رله‌مانی ڕووسیا به تێكڕایی دەنگ بژارەی ڤلادمیر پوتن ی سه‌رۆكی ڕووسی بۆ پۆستی سه‌رۆك وەزیری په‌سه‌ندكردووە.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی دوما واته خانه‌ی خوارەوەی په‌رله‌مانی ڕووسیا به ڕێژەی شه‌ش به یه‌ك دەستنیشانكردنی میخائێل فرادكۆڤ یان بۆ ئه‌و پۆسته په‌سه‌ندكردووە. به‌ڕێز فرادكۆڤ به دومای گوتووە له ماوەی كاركردنیدا سه‌نگ دەخاته سه‌ر جێبه‌جێكردنی ڕیفۆرمی ئابووری.