پۆڵ برێمه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌ده‌نی عێراق و كۆمانداری له‌شكری Sanchez هێرشه‌كانی شاری به‌غدا و كه‌ربه‌لایان ئیدانه كرد. له لایه‌كی تره‌وه، ده‌مڕاستی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی عێراق موفه‌ق ئه‌ل روبه‌یعی ڕایگه‌یاند كه به‌ڵگه‌نامه‌یان ده‌ست كه‌وتووه كه ئه‌لقاعیده ده‌ستیان له هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌دا هه‌بووه. سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه، په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا سروه عه‌بدولواحد ڕاپۆرتێكی ئاماده كردووه.
بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م ڕاپۆرته، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت.