Accessibility links

حوكمی 9 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر پیاوێكی ئه‌نده‌نوسی سه‌پێنرا كه به ده‌ست تێوه‌ردان  له ته‌قینه‌وه‌كانی باڵی ساڵی 2002 دا تاوانبار كرابوو - 2004-03-04


پیاوێكی ئه‌نده‌نوسی كه به ده‌ست تێوه‌ردان له ته‌قینه‌وه‌كانی باڵی ساڵی 2002 دا تاوانبار كرابوو حوكمی 9 ساڵی زیندانی به‌سه‌را سه‌پێنرا.

ئه‌چماد روی جان تاوانبار كراوه به حه‌شاردانی ئه‌نجام ده‌ری ته‌قینه‌وه‌كه‌ كه ناوی موخلسه و دوا تاوانبار بوو له كۆی 30 كه‌س كه به‌ده‌ست تێوه‌ردان و ئه‌نجام دانی ته‌قینه‌وه‌كه تاوانبار كراون.

شایانی ئاماژه پێكردنه 202 كه‌س له‌و ته‌قینه‌وه‌ی گیانیان له‌ده‌ست دا كه زۆربه‌یان گه‌ریده‌ی بیانیبوون.

هه‌روه‌ها ڕێبه‌ری گروپی تیرۆریستی جماعه ئه‌لئیسلامیه‌ مانگی پێشو به‌ تومه‌تی حه‌شاردانی موخلس تاوانبار كرا و حوكمی 3 ساڵ و نیوی له زیندان به‌سه‌را سه‌پێندرا.

سێ تاوانباری تر كه موخلس یه‌كێكیانه حوكمی ره‌می كردنیان به‌سه‌را درا.

XS
SM
MD
LG