دڕه‌نگانێكی دوێنێ چوارشه‌ممه و له میانه‌ی هێرشێكدا بۆ سه‌ر ناوچه شاخاویه‌كانی باشووری یه‌مه‌ن، هێزه ئاسایشیه‌كان نزیكه‌ی دوانزه كه‌سیان له ئیسلامیه توندڕه‌وه‌كان ده‌ستگیركردووه.
كاربه‌ده‌ستانی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن یه‌كێك له گیراوه‌كان عه‌بدولره‌ئوف نه‌جیبه كه كارگێرێكی باڵای تۆڕی تیرۆركاری ئه‌لقاعیده‌یه.
عه‌بدولره‌ئوف نه‌جیب په‌یوه‌ندی هه‌بووه به‌و توندڕه‌وانه‌ی چوارساڵ له‌مه‌و به‌ر هێرشه خۆكوژیه‌كه‌یان كرده سه‌ر كه‌شتی ی‌و ئێس ئێس كۆڵ كه حه‌ڤده ده‌ریاوانی ئه‌مریكی تیادا كوژران.
ئه‌م گومانباره له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی یه‌مه‌نیشه‌وه داوا كراوه. وه بڕواش وایه له‌و هێرشه ئاسمانیه‌ی مانگی یانزه‌ی ساڵی 2002 كه له یه‌مه‌ن فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی ئه‌مریكا ئه‌نجامی دا و شه‌ش ئه‌ندامی ئه‌لقاعیده‌ی تیا كوژران، ئه‌م له‌و بۆردومانه ڕزگاری بووبێت.
شایانی باسه ئه‌م ده‌ستگیكردنانه له ده‌می توند كردنی باری ئاسایشی یه‌مه‌ندایه به هۆی ئه‌و هه‌ڕه‌شه نوێیانه‌ی سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی هێرش زیاتر ده‌كرێن.