Accessibility links

هێزه‌كانی فڕه‌نسا و ئه‌مریكا له هایتی ئاسایشیان به‌توندی ڕاگرتووه - 2004-03-03


هێزه‌كانی فڕه‌نسا و ئه‌مریكا له هایتی ڕایانگه‌یاند ئاسایشیان به‌توندی ڕاگرتووه و هێزه‌كانیان له ده‌وروپشتی چه‌ند خاڵێكی دیاری كراو له‌ناو ( پۆرت ئه‌و پرنسی) پایته‌ختدا زیاد كردووه.

ده‌مڕاستی هێزی پیاده‌ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گوتی ژماره‌یه‌كی زیاتری هێزی فڕه‌نسی و ئه‌مریكی له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا به پایته‌ختدا بڵاو ده‌بنه‌وه تا ڕێ له ئاژاوه و توندوتیژی بگرن.

هه‌روه‌ها بڕیار وایه چه‌ند هێزێكی ووڵاتانی تر له پاڵیان كار بكه‌ن و به‌ مه‌ش ژماره‌ی هێزه‌كانی ده‌گاته چه‌ند هه‌زارێك.

XS
SM
MD
LG