Accessibility links

له پاكستان هێرش كراو‌ه‌ته سه‌ر شیعه موسڵمانه‌كان و له‌ ئه‌نجامدا 37 كه‌س كوژراون و زیاتر له 100 كه‌س برێندار بوون - 2004-03-02


له پاكستان له‌ئه‌نجامی هێرشێك بۆ سه‌ر شیعه موسڵمانه‌كان 37 كه‌س كوژراون وه زیاتر له 100 كه‌س برێندار بوون.

كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌م هێرشه له‌شاری كووه‌یته‌ی باشووری ڕۆژئاوای پاكستان رووی داوه كه ‌له‌وێ شیعه‌ موسوڵمانه‌كان پرسه بۆ ئیمام حوسه‌ین ده‌گیڕن كه1300 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كووژراوه.

شایه‌ته‌كان ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێزیش له پاش ته‌قه‌كان بیستراوه كه ‌بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی كاتژمێرێك به‌رده‌وام بووه.

له ‌پاش هێرشه‌كه شیعه تووڕه‌كان ده‌ستیان كردووه به سووتاندنی بازاره‌كان و ده‌سه‌ڵاتدارانیان ناچار كردووه هاتووچۆ قه‌ده‌غه‌بكه‌ن.

XS
SM
MD
LG