ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕەوایی عێراق كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوە دەستنیشانكراوە پاش ووتوێژێكی فراوان سه‌بارەت به ڕۆڵی ئیسلام له حكومه‌تدا و گه‌لێ كێشه‌ی تر له‌سه‌ر دانانی دەستورێكی كاتی ڕێكه‌وتن.
بیست و پێنج ئه‌ندام له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا له به‌رەبه‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پاش گه‌لێ ووت‌وێژی توند به ئامادەبوونی پۆڵ برێمه‌ر ی دەسه‌ڵاتداری ئه‌مریكی باڵا له عێراق گه‌یشتنه ئه‌نجام.
ئه‌و دەستوورەش یاسا بناغه‌ییه‌كانی حكومه‌تێكی كاتی دادەنێن كه له سی مانگی شه‌شی داهاتوودا دەسه‌ڵات له هێزی هاوپه‌یمانانه‌وە دەگوێزرێته‌وە بۆ ژێر دەستی عێراقیه‌كان خۆیان.
كاربه‌دەستان دەڵێن: ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه ئاكامی گه‌لێ دانوستاندنی زۆرە به‌ڵام ئێستا كه هه‌موو ئه‌ندامان به‌و ڕێكه‌وتنانه ڕازی بوون و بانگه‌شه‌ی سازكردنی هه‌ڵبژاردن له سه‌رەتای ساڵی 2005 دا دەكه‌ن تاوەكو ئه‌نجومه‌نێكی نیشتمانی ماوەی گواستنه‌وەی دەسه‌ڵات دەستنیشان بكرێت.
ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ش ئاماژە به‌وە دەدات كه ووردە ووردە حكومه‌ت و دەستورێكی هه‌میشه‌یی پێكدێت، ئه‌و حكومه‌ته‌ش سه‌رۆكێك و دوو جێگیر و كابنه‌تی وەزیرانی دەبێت. هه‌ندێ له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نیش فشار دەخه‌نه سه‌ر ئه‌وەی كه سێ ئه‌ندام به نۆبه دەبنه سه‌رۆكی حكومه‌ت. هه‌روەها ڕادەگه‌یه‌نن كه ژنان چواریه‌كی كورسیه‌كانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه نیشتمانیه پێكدەهێنن.
هه‌روەها دەستوریش مافی ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی ئاین به هه‌موو كه‌سێك دەبه‌خشێت و باسیش له‌وە دەكه‌ن كه ڕێگه به بوونی چه‌كدارانی سه‌ربه‌خۆ نادرێت و كاربه‌دەستێكی هێزی هاوپه‌یمانانیش دەڵێت: ئه‌مه مانای وایه كه چه‌كدارانی ئێستا وەك پێشمه‌رگه‌كانی سه‌ر به كوردەكان ووردە ووردە هه‌ڵدەوەشێنرێنه‌وە.