Accessibility links

ووتوێژه‌كانی ئه‌نجومه‌نی حوكمڕانی عێراق له سه‌ر داڕشنی ده‌ستور هه‌تا سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رده‌وام بوو - 2004-02-29


وته‌بێژێكی ئه‌نجومه‌نی حوكمڕانی عێراق به به‌شی هه‌‌واڵنێرانی ده‌نگی ئه‌مریكای گوت كه ووتوێژی به‌رده‌وام هه‌تا سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ درێژه‌ی هه‌بوو. حه‌مید ئه‌ل كیفایی ده‌ڵێ ئه‌ندامه‌كان هه‌تا 90 له‌سه‌د له ئه‌و رێگایه‌ن كه به‌ خه‌ریكن به رێكه‌وتنی كۆتایی بگه‌ن.

دوای ئه‌وه‌ی به‌رنووسی بڕیاره‌كه كۆتایی پێ هات، تیمێكی قانوونی له سه‌ر داڕشتنی زمانه‌كه كار ده‌كات. باقی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌ڵین كۆبونه‌وه‌یه‌كی دیكه ئه‌مڕۆ چاوه‌ڕوان ده‌كرێ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ سه‌ر باقی خاڵه جۆراو‌جۆره‌كانی جێگای ده‌مه‌ ته‌قه‌‌دا بێنه‌وه.

ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌سه‌ر مه‌سه‌له سه‌ره‌كییه‌كان دا تووشی بۆچونی جیاواز هاتووه، وه‌كو ڕۆڵی ئیسلام له سیسته‌می قانونی، مافه‌كانی ژنان، شێوازی سه‌رۆك كۆماری و داوای كورده‌كان بۆ خود موختاری به‌رده‌وام له مه‌ڵبه‌نده‌كانی باكووری خۆیان.

دڕه‌نگای ڕۆژی شه‌ممه، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن موفه‌ق روبه‌یعی ئاگای ده‌مه‌ته‌قه‌كه‌ی دا، به‌ڵام به هه‌واڵنێرانی گوت كه ئه‌ندامه‌كان به خه‌ریكی گه‌شتن به سازدانن. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی یه‌ك یان دوو ڕۆژی داهاتوودا به ڕێك كه‌وتنێك بگه‌ن، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ده‌ڵێن ڕێ و ڕه‌سمی مۆركردنی ده‌ستوره‌كه هه‌تا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی به‌ڕێوه‌ ناچێ، واتا داوای ئه‌وه‌ی كۆتایی به ڕۆژی پشودانی عاشوورا هات.

XS
SM
MD
LG