Accessibility links

گوته‌‌بێژێكی هێزی هاوپه‌‌مانان له عیراق ده‌‌ڵێت كاربه‌‌ده‌‌ستانی عیراقی ناتوانن له رۆژی دیاریكراو ده‌‌ستوری كاتی ووڵات په‌‌سه‌‌ند بكه‌‌ن.  - 2004-02-28


گوته‌‌بێژێكی هێزی هاوپه‌‌مانان له عیراق ده‌‌ڵێت كاربه‌‌ده‌‌ستانی عیراقی ناتوانن له رۆژی دیاریكراو، كه ئیمرۆ شه‌‌ممه‌‌یه، ده ستوری كاتی ووڵات په‌‌سه‌‌ند بكه ن. كۆبونه‌‌وه‌‌كان رۆژی هه‌‌ینی راگیران دوای ئه‌‌وه‌‌ی ژماره‌‌یه‌‌ك موسڵمانی شیعه له پاش موشتومر له‌‌سه‌‌ر رۆڵی ئیسلام له سیسته می یاسایی عیراق هۆلی كۆبونه‌‌وه‌‌كانیان جێهێشت. هه‌‌روه‌‌ها كێشه ی تریش هه ن هێشتا ده‌‌بێت چاره‌‌یه‌‌كیان بۆ بدۆزرێته وه له‌‌وانه رۆلی ژنان و فراوانكردی ئه‌‌تۆ‌‌نۆمی كورده‌‌كان.

XS
SM
MD
LG