Accessibility links

ئایه‌توالله‌ عه‌لی ئه‌ل سیستانی خوازیاره متمانه‌یه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ست كه‌وێت كه تا هه‌ڵبژاردن بۆ دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی عێراقی له‌م ساڵدا به‌ڕێوه‌ بچێت - 2004-02-26


ڕێبه‌رێ هه‌ره به‌ناوبانگی شیعه ئاینزاكانی عێراق رایگه‌یاند خوازیاره متمانه‌یه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ست كه‌وێت كه تا هه‌ڵبژاردن بۆ دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی عێراقی له‌م ساڵدا به‌ڕێوه‌ بچێت.

ئایه‌توڵڵاه عه‌لی ئه‌ل سیستانی له راگه‌یاندنێكی نوسراودا گوتی كه پێویسته هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ر له كۆتایی 2004 ئه‌نجام بدرێت. وه هه‌روه‌‌ها گوتی خوازیاره‌ متمانه‌یه‌كه‌ی نێونه‌ته‌وییان ده‌ست كه‌وێت وه‌ك له‌سه‌ر شێوه‌ی یاسایه‌كی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه چی دی هه‌ڵبژاردنه‌كه دوا ناخرێت.

XS
SM
MD
LG