گیرهارد شرۆیده‌ر سه‌ره‌ك وه‌زیری ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت ووڵاته‌كه‌ی ئاماده‌ی هاوكاری كردنی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه بۆ سه‌قامگیركردنی ئارامی له عێراقدا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، به‌ڕێز شرۆیده‌ر به ته‌له‌فزیۆنی ئه‌ڵمانیای گوتووه، ووڵاته‌كه‌ی هه‌ندێ ڕێگه‌ی نا له‌شكری هه‌یه بۆ هێنانه‌كایه‌ی ئارامی له عێراقدا و هه‌روه‌هاش له‌وانه‌یه له هه‌ندێ له‌و قه‌رزانه‌ی له عێراقه خۆشبێت.
سه‌ره‌ك وه‌زیری ئه‌ڵمانیا گوتویه‌تی هێزی سه‌ربازی نانێرێت بۆ عێراق به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی ئه‌ڵمانیا مه‌شق و ڕاهێنان به هێزی پۆلیسی عێراقی ده‌كه‌ن. ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی به‌ڕێز شرۆیده‌ر پێش ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌یه كه بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بوش‌دا ئه‌نجامی بدات.
شایانی باسه ئه‌و ناكۆكیه‌ی ساڵی پار كه سه‌باره‌ت به شه‌ڕی عێراق هه‌بوو كاری كرده سه‌ر ئه‌وه‌ی پشێوی و ئاڵۆزكاری له په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیادا بێته كایه.
ئێستاش له‌گه‌ڵدا بێ به‌ڕێز شرۆیده‌ر له‌و بڕوایه‌دایه كه كاری له‌شكری ساڵی پار بۆ سه‌ر عێراق كارێكی پێویست نه‌بووه، به‌ڵام له لێدوانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا گوتویه‌تی ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه له داهاتوو بڕوانین.