شیرین عبادی خاوه‌ن خه‌ڵاتی نۆبڵ ده‌ڵێت به‌شداری كه‌می ده‌نگده‌رانی ئێران له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلیسی شورای ئێران دا ئه‌و كه‌لێنه‌ی هه‌روا دێ و گه‌وره ده‌بێت له نێوان حكومه‌تی تاران و خه‌ڵكی ئێران دا نیشان ده‌دات.
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، خانم عبادی له میانه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا له به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌وروپادا له برۆكسل گوتویه‌تی ده‌بێت ئه‌وروپا به‌رده‌وام بێت له دیالۆگی خۆی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا. وه گوتوشیه‌تی گه‌مارۆدان و بڕینی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وولاته‌كه‌یدا نابێته مایه‌ی به‌ره‌و پێشچوونی ئێران.