له ڕاگه‌یاندنێكدا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڵاو كراوه‌ته‌وه، جوان مارینه‌ر جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ بنكه له نیویۆرك گوتویه‌تی سه‌ركرده‌كانی سه‌رهه‌ڵداوه چه‌كداره‌كان تۆمارێكی تۆقینه‌رانه‌یان له بواری مافی مرۆڤدا هه‌یه و ڕێكخراوه‌كه‌ش نیگه‌رانیه‌كی زۆری هه‌یه كه سه‌رهه‌ڵداوان له‌م بارودۆخه‌دا كه بۆیان ڕه‌خساوه بكه‌ونه تۆله‌كردنه‌وه له‌سه‌ر بنچینه‌كانی ڕووداوه‌كانی پێشوو.