ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایی عیراق، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه كۆبونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ر پێشنیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه كه‌ی هه‌ڵبژاردن له عیراق دا شیانی هه‌یه باس بكه‌ن.
راپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كه ئه‌مڕۆ بڵاو كراوته‌وه، وا چاوه‌ڕوان ده‌كات كه له كۆتایی ئه‌م ساڵه وه‌یاخود سه‌ره‌تای ساڵی 2005 ده‌ست پێ بكات.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان باری ئاسایش به‌هۆیه‌ك داده‌نێت له ئه‌نجام نه‌دانی هه‌ڵبژاردنه‌كان به زووترین كات.
یاخی بوه‌كان له‌م دوواییه‌دا هێرشی به‌رده‌وامیان بردووه وه له شه‌وی دووشه‌ممه له شاری موسڵ له هێرشێكدا بۆ سه‌ر بیروی پارتی دیموكراتی كوردستان، پاسه‌وانێكی كورد كوژرا.