Accessibility links

رێكخراوی رێكخستنی ناوو‌كی سه‌ربه‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت ئاماده‌یه یارمه‌تی لیبیا بدات كه په‌ره به به‌رنامه‌ ناوكیه‌كانی بۆ مه‌به‌ستی ئاشتی بدات - 2004-02-24


رێكخراوی رێكخستنی ناوو‌كی سه‌ربه‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت ئاماده‌یه یارمه‌تی لیبیا بدات كه په‌ره به به‌رنامه‌ ناوكیه‌كانی بۆ مه‌به‌ستی ئاشتی بدات.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه له كاتی قسه‌كردنی بۆ په‌یامنێران له ته‌ڕابلس، به‌ڕێز محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی گوتی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌ی ووزه‌ی ئه‌تومی ڕازی بووه هاریكاری لیبیا بكات، نه‌ك ته‌نها بۆ وه‌ستاندنی پرۆگرامه سه‌ربازیه‌كانی، به‌ڵكو هاریكاری ده‌كات بۆ په‌ره‌ پێدانی به‌رنامه ناووكیه‌كانی بۆ مه‌به‌ستی ئاشتی.

له هه‌مان ده‌مدا كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش به‌نیازن ئه‌مڕۆ ئابڵوقه‌ی سه‌فه‌ركردن بۆ لیبیا لابه‌رن. ئه‌م هه‌نگاوه چاوه‌ڕوانكراوه دوو مانگ پاش ئه‌وه دێت كه لیبیا ئاگاداری ده‌ركرد كه هه‌موو به‌رنامه چه‌كه ته‌فرو توناكه‌ره‌كانی ده‌وه‌ستێنێت.

XS
SM
MD
LG