سه‌رۆكی دهلهگاسیۆنی ڕووسیا بۆ ووتوێژه شه‌ش لایه‌نیه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به خواستی ناووكی كۆریای باكوور گوتویه‌تی ئه‌وه‌نده گه‌شبین نییه له‌سه‌ر بواره‌كانی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و گفتوگۆیانه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌لیكسانده‌ر لۆسیكۆت جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له په‌كین به په‌یامنێرانی گوتووه پشتوانی له‌و بواره ده‌كات كه كۆریای باكوور ره‌خساندویه‌تی بۆ راگرتنی به‌رنامه‌ی چه‌كه ناوكیه‌كانی و له به‌رامبه‌ردا له‌لایه‌ن ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه متمانه‌ی ئاسایشی بدرێتێ.
دهلهگاسیۆنی ڕووسیا یه‌كه‌مین ده‌سته‌ی ئه‌م ووتوێژانهن كه گه‌یشتونه‌ته پایته‌ختی چین كه بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌م دانوستاندنه شه‌ش لایه‌نیه ده‌ست پێبكات.
هێشتاش، دیپلۆماتانی ئه‌مریكا و ژاپۆن له سیئۆل له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی كۆریای باشووردا كۆده‌بنه‌وه به مه‌به‌ستی دانانی ستراتیژیه‌تێكی گونجاو.
شایانی باسه گه‌ڕی یه‌كه‌می ئه‌م ووتوێژانه كه هه‌ر له په‌كین ئه‌نجام دران ئاكامێكی ئه‌وتۆی لێ نههاتهكایهوه.