Accessibility links

ئه‌‌نجامه سه‌‌ره‌‌تاییكانی هه‌‌ڵبژاردنی په‌‌رله‌‌مانی ئیران نیشانی ئه‌‌دات كه پالیوراوه كۆنه‌‌پارێزه‌‌كان سه‌‌ركه‌‌وتنیان به‌‌سه‌‌ر ریفۆرم خوازاندا به‌‌ده‌‌ست هێناوه - 2004-02-21


ئه‌‌نجامه سه‌‌ره‌‌تاییكانی هه‌‌ڵبژاردنی په‌‌رله‌‌مانی ئیران نیشانی ئه‌‌دات كه پالێوراوه كۆنه‌‌پارێزه‌‌كان سه‌‌ركه‌‌وتنیان به‌‌سه‌‌ر ریفۆرم خوازاندا به‌‌ده‌‌ست هێناوه. هه‌‌رچه‌‌ندێكه ریفورم خوازان داوایان له‌‌خه‌‌ڵكێ كردبوو به‌‌شداری له‌‌هه‌‌ڵبژاردنه‌‌كه‌‌دا نه‌‌كه‌‌ن چونكه كاندیدكردنی زیاتر له دوو هه‌‌زار پالیوراویان له‌‌لایه‌‌ن ئه‌‌نجومه‌‌نی نیگاهبانه‌‌وه ڕه‌‌دكرابونه‌‌وه. شیكه‌‌رانی سیاسی وای بوێ ده‌‌چن كه ژماره‌‌یه‌‌ك كه‌‌متری خه‌‌ڵكی به‌‌شداریان له‌‌م هه‌‌ڵبژاردنه كردبیت به‌‌راورد به له‌‌سه‌‌داشه‌‌ست و حه‌‌وت كه ساڵی پار ده‌‌نگی خویان دابوو.

XS
SM
MD
LG