ڕێبه‌ری باڵای ئێرانی ئایه‌توالله عه‌لی خامه‌نه‌یی یه‌كێك بوو له‌و یه‌كه‌م كه‌سانه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌رەو سندوقه‌كانی دەنگدان به‌ڕێچوو.
ته‌له‌فزیۆنی ئێرانیش پیشانیداوە كه ئایه‌توالله به ڕوویه‌كی خۆش و پێكه‌نینه‌وە كاغه‌زی دەنگه‌كه‌ی خستۆته ناو سندوقێكی سپی دەنگدانه‌وە.
ئایه‌توالله بۆ ته‌له‌فزیۆنی رە‌سمی ئێران قسه‌ی كردووە و گوتویه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له دژی ووڵاتی ئێران و شۆرشی ئیسلامین هه‌وڵدەدەن رێگه له به‌شداربوونی دەنگدەران بگرن، به‌ڵام هه‌ر باوەڕی و دڵنیایی خۆی به‌رامبه‌ر به په‌رۆشی گه‌نج و لاوەكان دەربڕی و گوتی له‌و باوەرەدام كه كه‌س ناتوانێت ڕێگه له به‌شداربوونیان بگرێت.
ئایه‌توالله‌ش بانگه‌شه‌ی بۆ به‌شداربوونی فراوانی دەنگدانه‌كانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كرد له كاتێكدا به‌شی زۆری ریفۆرمخوازەكان هانی به‌شدارنه‌بوونیان داوە.
له‌م بارەیه‌وە په‌یامنێری دەنگی ئه‌مریكا كێری شێردن له بیرۆی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەراست له قاهیرەوە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین و بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ئه‌و ڕاپۆرته كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه‌یت.