ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران دوو ڕۆژنامه‌ی چاكسازی خوازی داده‌خات به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ی له سه‌ركردایه‌تی ئاینی ووڵاته‌كه گرتووه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕۆژی هه‌ینیی مه‌جلیسی شورا.
ڕۆژنامه‌كان چه‌ند به‌شێكی ئه‌و نامه‌یان بڵاوكردۆته‌وه كه ئه‌ندامانی چاكسازی خوازی مه‌جلیسی شورا بۆ ئایه‌توڵڵاه عه‌لی خامنه‌ئی، ڕێبه‌ری ڕۆحانی ئێرانیان نوسیوه.
له نامه‌كه‌دا، ئایه‌توڵڵاه عه‌لی خامنه‌ئی به‌وه گوناهبار كراوه كه ڕێگه داوه ڕێ له 2500 كه‌س بگرێت له‌وه‌ی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكه‌ن.