ڤێتنام حاڵه‌تێكی گیان له‌ده‌ست دانی تری به‌هۆی ڤایرۆسی هه‌ڵامه‌تی باڵنده ڕاگه‌یاند و هه‌روه‌ها چین دانی پیانا كه ئه‌و ڤایرۆسه له نێو كێڵگه‌كانی باڵنده له 3 هه‌رێمی تردا بڵاو بووته‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆش، كاربه‌ده‌ستانی ژاپۆن ڕایانگه‌یاند كه تاقیگه‌كان سه‌ڵماندویه‌تی كه ڤایرۆسی هه‌ڵامه‌تی باڵنده دووهه‌مین جاره سه‌ری له‌و ووڵاته هه‌ڵبدات و زۆر به‌هێزتره له‌و نه‌خۆشییه كوشنده‌ی له ڤێتنام و تایلاند ته‌شه‌نه‌ی كردووه.
جێی باسه ئه‌م تێبینییانه‌ی دوایی له كاتێكدا هاتووه كه رێكخراوی ته‌نده‌روستی جیهانی هوشیاری داوه كه هه‌ندێ له حكومه‌ته‌كانی ئاسیا مه‌ڵه‌تێكی نا مه‌عقولیان دیاری كردووه بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشییه‌دا.