Accessibility links

حكومه‌تی چین ڕایگه‌یاند ئاگره‌كه‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه كه 53  - 2004-02-18


حكومه‌تی چین ڕایگه‌یاند ئاگره‌كه‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه كه 53 كه‌سی له باڵه‌خانه‌یه‌كی بازاردا كوشت به هۆی جگه‌ره‌یه‌كی فڕێدراوه‌وه ته‌شه‌نه‌ی كردبوو و ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاژانسی ده‌نگ و باس چین گوتی ئه‌و جگه‌ره‌یه به داگیرساوی فڕێدرابووه ناو كارتۆنێكه‌وه له بازاری ( ژونگ به‌ی) له شاری ( جلین) دا.

ئاژانسه‌كه‌ی ده‌ڵێ كاربه‌ده‌ستانی ناوخۆ پیاوێكی گومان لێكراوی 35 ساڵ ته‌مه‌نیان ده‌ستگیر كردووه به‌ڵام هه‌روه‌ها گوتویانه له‌و باوه‌ڕه‌دا نین ئه‌و ڕووداوه به ده‌ستی ئه‌نقه‌سد بووبێ.

هه‌ر ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ش ئاگرێكی تر له په‌رسنگایه‌كی نوێژكردن له خۆرئاوای دێی ( ووفێنگ) دا به‌ربوو و له ئاكامدا 40 كه‌س گیانیان له ده‌ست دا.

XS
SM
MD
LG