Accessibility links

به‌لای كه‌مه‌وه 200 كه‌س له ئاكامی ته‌قییه‌وه‌ی فارگۆنی شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له ئێران مردووه - 2004-02-18


كاربه‌ده‌ستانی ئێران ڕایانگه‌یاند فارگۆنی شه‌مه‌نده‌فه‌رێك كه سوته‌مه‌نی و كه‌ره‌سه‌ی كیمیاوی هه‌ڵگرتبوو له هه‌رێمی خوراساندا له هێلی هاتوچۆلای دا و ته‌قییه‌وه و ژماره‌ی كوژراوه‌كان به 60 تا 200 كه‌س مه‌زه‌نه كراوه.

هه‌رچه‌ندێكه ته‌لفزیۆنی ئێران بڵاوكرده‌وه كه 182 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه كه زۆربه‌یان كارمه‌ندانی فریاگوزاری و ئاگر كوژینه‌وه بوون كه به هانای ئه‌و كاره‌ساته‌وه چووبوون.

كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن به‌لایه‌ن كه‌مه‌وه 350 كه‌س زیانیان پێ گه‌یشتووه و هه‌روه‌ها گوتویانه ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ له خۆیه‌وه له‌سه‌ر هێلی هاتووچۆ ده‌رچووه و له ئاكامی ژماره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه و پرشكی گڕ و ئاگردا زیانێكی زۆر و گیان له ده‌ست دانی ده‌وروپشتی ئه‌و ناوه گه‌یاندووه.

XS
SM
MD
LG