Accessibility links

له تایلاند قوربانییه‌كی حه‌فته‌مین له ئاكامی نه‌خۆشی هه‌ڵامه‌تی باڵنده‌دا گیانی له ده‌ستداوه - 2004-02-18


حكومه‌تی تایلاند ڕایگه‌یاند قوربانییه‌كی حه‌فته‌مین له ئاكامی نه‌خۆشی هه‌ڵامه‌تی باڵنده‌دا گیانی له ده‌ستداوه.

كاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی ئه‌و ووڵاته‌ ئه‌مرۆ ڕایانگه‌یاند كه ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی خوێنی وای نیشان داوه كه كوڕێكی 4 ساڵ ته‌مه‌ن له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه دا له باكووری تایله‌ند به هۆی ڤایرۆسی ئه‌و نه‌خۆشییه گیانی له ده‌ست داوه.

جێ باسه له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی ئاسیادا كۆی گشتی قوربانییه‌كانی ئه‌م ڤایرۆسه‌ تا ئه‌مڕۆ گه‌یشته 21 كه‌س.

XS
SM
MD
LG