ئاژانسه‌كانی ده‌نگ و باسی ڕووسیا له زاری ئۆفیسی ڕاگه‌یاندنی ده‌زگای ئاسایشه‌وه ده‌ڵێن له‌سه‌ر بنچینه‌ی جۆری ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی به كارهێنراوه لێكۆڵه‌ره‌كان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئاكامه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌شی دوو كه له نێو میترۆكه‌ی مۆسكۆدا ڕوویدا بێ چه‌ندو چوون كردن كاری تیرۆریستان بووه.
به پێی به‌ره‌نجامه‌كانی دوا ڕاپۆرت لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان ده‌ڵێن بۆمبه‌كه هاوشێوه‌ی ئه‌و بۆمبه بووه كه له مانگی دوانزه‌دا له شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ی شاری ( یه‌سن توكی) باشووری ڕووسیادا ته‌قییه‌وه و له‌و هێرشه‌دا چل و دووكه‌س كوژراون و زیاتر له دوو كه‌س بریندار بوون.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕووسیا ده‌ڵێن گومانیان له سه‌ر هه‌ڵداوه جودایی خوازه‌كانی چه‌چان هه‌یه كه له پشت ئه‌و ته‌قینه‌وانه بن به‌ڵام هه‌رچی جودایی خوازه‌كانن نكۆڵی له‌و گوناهباركردنانه ده‌كه‌ن.
ڕاپۆرته هه‌واڵییه‌كان له ڕووسیا ده‌ڵێن هێرشه‌كه هێرشێكی خۆكوژی بووه، به‌ڵام هیچ سه‌لماندنێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له ئارادا نییه.
ده‌سبه‌جێ له پاش ته‌قینه‌وه‌كه، كاربه‌ده‌ستان گوتویانه له فلیمێكی ڤیدیۆیی دا ده‌ركه‌وتووه كه كه‌سێك پێده‌چێت گومانبار بێت له وانه‌یه سواری شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه بووبێت.
چه‌ند كه‌سێكیش له‌وانه‌ی له ته‌قینه‌وه‌كه ڕزگاریان بووه ئه‌و ده‌م و چاوه‌یان ناسیوه‌ته‌وه.