هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراقدا كۆمه‌ڵێك لێكۆڵینه‌وه پشكنینیان ئه‌نجامدا و نامه‌یه‌كی نووسراو له‌لایه‌ن ئه‌بو مسعه‌ب ئه‌لزرقاوییان دۆزیه‌وه كه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی ووڵاتی ئوردونه و سه‌ر به كۆری تیرۆریستی ئه‌لقاعیده‌یه. ژه‌نڕاڵی له‌شكری ئه‌مریكی Mark Kimmit بۆ ڕۆژنامه‌ی New York Times قسه‌ی كرد‌و گوتی ئه‌و به‌ڵگه 17 لاپه‌ڕییه باسی له 25 هێرشی جودای ناو عێراقی كردووه. Dan Senor قسه‌كه‌ری هێزی هاوپه‌یمانان له عێراقیشدا ده‌ڵێت ئه‌و نامه‌یه باس له هه‌ڵمه‌تێكی ئه‌لقاعیده ده‌کات بۆ هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ی موسڵمانه شیعه‌كان له دژی موسڵمانه سونه‌كانی ناو عێراق.
بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م سه‌رگوتاره، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت.
وه ئه‌م گوتاره بیر و بۆچوونی حكومه‌تی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه.