ده‌سته‌یه‌كی ڕێبه‌رانی هه‌ندێ له عه‌شیره‌ته‌كانی عه‌ره‌ب و كورد كه هه‌تا كاتی شه‌ڕی عێراق له ژێر حوكمی ڕه‌ژێمی سه‌دام حسێن دا بوون سه‌ردانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقیان كرد بۆ سه‌رخۆشی كردن له قوربانییه‌كانی هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كانی ڕۆژی یه‌كی شوباتی 2004 و له‌لایان به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێشوازییان لێ كرا. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا عومه‌ر فه‌رهادی سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردانه ڕاپرۆتێكی ئاماده‌كردووه. بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م ڕاپۆرته، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت.