سه‌رۆكی ئێستای ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی عێراق د. محسن عه‌بدولحه‌مید سه‌ردانی شاری كه‌ركوكی كرد و بۆ ڕۆژنامه‌وانانی له‌سه‌ر زۆر بابه‌تان قسه‌ی كرد، كه یه‌كێكیان ئحتیمالی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردن له كۆتایی مانگی شه‌ش دا بوو و هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی كه‌ركوك. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا یه‌حیا به‌رزنجی له‌و كۆبونه‌وه‌یه ئاماده بوو. وه بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه‌ی، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت.