دەسه‌ڵاتداراكی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكا سه‌ربازێكی پاسه‌وانی نیشتیمانیان دەستگیركردووە به‌هۆی قسه‌وباسی ئه‌وەی زانیاری نهێنی بۆ تۆڕی تیرۆرستی ئه‌لقاعدە دابینكردووە.
كاربه‌دەستانی له‌شكری ئه‌مریكا دەڵێن ڕایان ئه‌ندرسن له بنكه‌یه‌كی له‌شكری له ستانی واشنتۆن گیراوە و له‌شكریش تاووتوێی مه‌سه‌له‌ی گوناهباركردنه‌كه‌ی دەكه‌ن.
كاربه‌دەستان دەڵێن ئه‌ندرسن به تاوانی هه‌وڵدان بۆ په‌یوەندیكردن به ئه‌لقاعدەوە گوناهباركراوە و تاوانه‌كه‌شی هاوكاریكردنی دوژمنه. شایانی گوتنه، ڕایان ئه‌ندرسن یه‌كێكه له تاقمی تانك و له‌و یه‌كه سه‌ربازیه‌دایه كه بڕیارە به‌م زووانه بچن به‌رەو عێراق.