گێرهارد شرۆیدەری سه‌رۆك وەزیری ئه‌ڵمانیا دەڵێت ووڵاته‌كه‌ی ئامادەیه بۆ به‌شداری كردن له سه‌رله‌نوێ بونیاتنانه‌وەی عێراق.
له به‌رلین و دوابه‌دوای ووت‌وێژی نێوان به‌ڕێز شرۆیدەر و تۆنی بلێری سه‌رۆك وەزیری به‌ریتانیا، ڕێبه‌ری ئه‌ڵمانیا گوتویه‌تی جیاوازیه‌كانی پێشوو له‌گه‌ڵ له‌ندەندا سه‌بارەت به عێراق كۆتایی پێهاتووە و ئه‌ڵمانیا ئامادەیه بۆ ئه‌وەی سه‌نگ بخاته سه‌ر ئارامی ئایندەی عێراق.
هه‌روەها گوتویه‌تی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا دەیه‌وێت دیموكراسی له عێراقدا دابین بكات و له ووتوێژەكانی دوێنێ پێنج شه‌ممه‌ی نێوان هه‌ردوو ڕێبه‌ردا سه‌نگی خرابووە سه‌ر مه‌سه‌له‌ی دانانی دەستوری عێراقیش دواون.