Accessibility links

ستانێكی تری ئه‌مریكا نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ی تیادا ده‌ركه‌وتووه - 2004-02-12


ستانێكی تری ئه‌مریكا ( نیوجه‌رسی) نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ی تیادا ده‌ركه‌وتووه. له‌و ستانه كاربه‌ده‌ستان به ڕۆژنامه‌یه‌كی ناوخۆییان گوتووه ڤایرۆسه‌كه‌ له چوار بازاڕی فرۆشتنی مریشكی زیندوودا له به‌شی باكووری ستانی نیوجه‌رسی دۆزراوه‌ته‌وه. وه گوتویانه ئه‌و ڤایرۆسه هه‌مان شێوه ئه‌و ڤایرۆسانه‌ن كه له دوو كێلگه‌ی مریشك به خێو كردنی ستانی دێلاو‌ه‌ردا دۆزراوه‌ته‌وه. كاربه‌ده‌ستان گوتویانه ئه‌م ڤایرۆسه په‌یوه‌ند نییه به‌و ڤایرۆسه‌ی له ئاسیادا بڵاوبۆته‌وه‌و بۆته مایه‌ی مردنی به‌لانی كه‌مه‌وه نۆزده‌كه‌س.

XS
SM
MD
LG