Accessibility links

له ئێران  به ڕه‌سمی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێكردووه - 2004-02-12


له ئێران به ڕه‌سمی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێكردووه بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی ڕیفۆرمیسته‌كان پێی ده‌ڵێن ئاماده‌كراوه بۆ ئه‌‌وه‌ی كۆنه‌پارێزان زۆرترایه‌تی له مه‌جلیسی شورادا به ده‌ست بێنن. ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه‌ش بۆ به ده‌ست هێنانی دووسه‌دو نه‌وه‌ت كورسی مه‌جلیسی شورا به‌ڕه‌سمی له نیوه‌شه‌وی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه به كاتی ئێران ده‌ستی پێكردووه. ئاژانسی ڕه‌سمی ده‌نگ و باسی ئێران ( ئێرنا) ده‌ڵێت هه‌زاران سندوقی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو داده‌نرێت. زیاتر له پێنج هه‌زار و شه‌ش سه‌د كاندید كه زۆربه‌یان له كۆنه‌پارێزانن به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا ده‌كه‌ن، له ده‌مێكدا كه زیاتر له دوو هه‌زار كاندیدی ڕیفۆرم خوازان به پێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نیگه‌هبان ڕێگه‌یان نه درایی به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا بكه‌ن. ئه‌م بڕیاره‌ش بووه مایه‌ی هێنانه‌كایه‌ی قه‌یرانێكی سیاسی له ئێراندا.

XS
SM
MD
LG