Accessibility links

له‌ ئه‌نجام ته‌قینه‌وەی بۆمبێك له‌ به‌غدا چل كه‌س گیانیان له‌دەستداوە - 2004-02-11


ئۆتۆمبیلێكی بۆمب چێنراو له‌ به‌رەبه‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ و له‌ به‌ردەم ناوەندی ڕاهێنانی له‌شكری عێراقی له‌ به‌غدای پایته‌خت ته‌قیه‌وە و بووە هۆی له‌ دەستدانی گیانی چل كه‌س.

ئه‌فسه‌رێكی له‌شكری ئه‌مریكی گوتی: كاتێك كه‌ خه‌ڵكی له‌به‌ردەم ئه‌و سه‌نته‌رەدا ڕیزیان گرتبوو بۆ چوونه ژوورەوە ئوتۆمبیلێكی جۆری لادا نزیك بۆوە و ته‌قیه‌وە. هه‌ر له پاش ته‌قینه‌وەكه‌ له‌شكری ئه‌مریكی دەستیان به‌سه‌ر ناوچه‌ی دەوروپشتی شوێنی ته‌قینه‌وەكه‌دا‌ گرت.

جێی باسه‌، شوێنی ته‌قینه‌وەكه‌ پێشتر فڕۆكه‌خانه‌ی موسه‌ننا بووە‌‌ كه‌ بۆ ماوەی چه‌ند دە ساڵانێكه‌ چۆڵكراوە و ئێستاكه‌ له‌لایه‌ن له‌شكری نوێی عێراقیه‌وە به‌كاردێت.

له‌م بارەیه‌وە په‌یامنێری دەنگی سروه‌ عه‌بدولواحد له‌ به‌غداوە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین و بۆ گوێگرتن له‌ ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه‌ بكه‌. ‌

XS
SM
MD
LG