وێ ده‌چێ كاربه‌ده‌ستانی هاوپه‌یمانان له به‌غدا هیچ گومانیان سه‌باره‌ت به جێگای باوه‌ر و دروست بوونی به‌ڵگه‌كه نه‌بێ كه نیشان ده‌دات ئه‌لقاعیده و لایه‌نگرانی له نیوخۆی عێراقدا خه‌ریكی كاركردنن. به‌ڵام ڕۆژی سێ شه‌ممه وه‌زیری به‌رگری دانولد ڕامسفیڵد له پنتاگۆن گوتی ئه‌و له‌و باوه‌ره‌یه‌وه دڵنیا نییه.
به‌ڕێز ڕامسفیڵد گوتی: " ئه‌من نازانم كه به‌ڵگه‌كه جێگای باوه‌ره یان نه. ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ڵگه‌كه‌یان خوێندوته‌وه پێیان وایه ڕاسته، به‌ڵام ئه‌من هێشتا نه‌م خوێندوته‌وه."
سه‌رۆكی ستونه‌كانی له‌شكری، ژه‌نڕال ڕیچارد مایه‌رس ده‌ڵێ ئه‌و وه‌رگیراوێكی له به‌ڵگه‌كه‌ی دیوه، كه ئدیعا ده‌كا به‌هۆی تیرۆریستێكی به‌ناوی ئه‌بو موسعه‌ب ئه‌لزرقاوی یه‌وه نوسراوه كه په‌یوه‌ندی به رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌وه هه‌یه.
ناوبراو ده‌ڵێ سه‌باره‌ت به جێگای باور بوونی به‌ڵگه‌كه هه‌روا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه دایه.
بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م ڕاپۆرته، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت.