سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاسایشی عێراقی ڕایگه‌یاند به‌رپرسانی عێراقی به هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌زگای ئاسایشی ئه‌مریكی هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌زگای پاراستن و ده‌ستگای زانیاری عێراقی دابمه‌زرێنن.
ئه‌م ده‌زگا تازه‌یه به ڕێژه‌ی له سه‌دا پێنجی ئه‌ندامه‌كانی سه‌ر به ده‌زگا موخابهرایهتیه پێشویهكهی سه‌دام حسێن ده‌بێت، ئه‌مانه‌ش دوای لێكۆڵینه‌وه له ڕابردوویان ده‌كرێت و ده‌ر ده‌كه‌وێت كه هیچ جۆره كارێكی دژ به مرۆڤایه‌تییان نه‌كردووه.
بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م ڕاپۆرته، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت