له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی كردنی عێراقدا، جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نابراو له وتارێكدا ئاماژه‌ی به بارودۆخی كوردستان كردووه و هه‌روه‌هاش باس له مه‌سه‌له‌ی زمانیش كردووه. بێ له‌م دوو مه‌سه‌له‌یه ئاماژه‌ش به گه‌ڕانه‌وه‌ی كورد‌و توركمانه ده‌ركراوه‌كان كردووه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ جێگای خۆیان. سروه عه‌بدولوحد، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا ڕاپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌م وتاره ئاماده كردووه.
بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م ڕاپۆرته، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت