دروست به‌ر له نیوه‌ڕۆ، ته‌قینه‌وه‌ك بنكه‌ی پۆلیسی له شارۆچكه‌ی ئسكه‌ندریه به‌سه‌ریه‌كدا ڕووخاند و به‌شه خزمه‌تگوزاریه ته‌نگه‌تاویه‌كان ناوچه‌كه به‌كار مه‌شغوڵ كرد.
پۆلیس له به‌غدا ده‌ڵێت: ئه‌وان ئامبولانس و ده‌سته‌ی یارمه‌تی ده‌ریان بۆ ناوچه‌كه ناردوه كه 40 كیلۆمه‌تر له باشووری پایته‌خت هه‌ڵكه‌وتووه.
له‌شكری ئه‌مریكا له به‌غدا پشت ڕاستی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كردووه و ده‌ڵێت لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه ده‌ست پێكراوه.
شایانی باسه له وه‌تای هاوینی ساڵی ڕابردوو به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی زنجیره بۆمبان له سه‌رانسه‌ری عێراق به‌سه‌دان كه‌س كوژراون و زۆرینه‌یان پۆلیس كراونه‌ته ئارمانج.
بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م ڕاپۆرته، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت