نه‌خۆشی كوشنده‌ی ئه‌نفلۆنزای باڵنده له ده‌وروبه‌ری شاری په‌كینی پایته‌ختی چین نزیك بۆته‌وه له ده‌مێكدا ڕێكخراوی ته‌ندوروستی جیهانی ئاگاهی داوه كه له‌وانه‌یه ئه‌م نه‌خۆشیه له چین له مرۆڤیشی دابێت.
له لایه‌كی تره‌وه، ڤیه‌تنام ڕایگه‌یاندووه كه‌سێكی تریش به نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده مردووه و به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له ڤیه‌تنام به‌م نه‌خۆشیه مردوون گه‌یشتۆته چوارده و به گشتیش له ئاسیا دا ژماره‌كه بۆته نۆزده، كه پێنجیان له تایلاند مردوون.
ئه‌وه‌ی ڤیه‌تنام كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه مردووه ته‌مه‌نی 27 ساڵ بووه.
تاقی كردنه‌وه‌ی ته‌ندروستیه‌كانی پێش ئه‌م نه‌خۆشیه‌یان له كه‌سێكی تردا دۆزیوه‌ته‌وه.
هاوكاتیش له چین بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه له شه‌ش ناوچه‌ی نوێ‌دا ڕاگه‌ندراوه و گوتوشیانه گومانیش هه‌یه نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له سێ ناوچه‌ی تریشدا هه‌بن.