Accessibility links

ئه‌لحه‌كیم ده‌ڵێت: ده‌كرێت به‌ر له ڕۆژی دیاریكراو بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له مانگی شه‌شدا بۆ عێراقیه‌كان هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت - 2004-02-09


له ڕاپۆرته‌كه‌دا به‌پێی ڕاكانی عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌كیم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی ئیسلامی عێراق ئاماژه به‌وه كراوه، كه ده‌كرێت به‌ر له ڕۆژی دیاریكراو بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له مانگی شه‌شدا بۆ عێراقیه‌كان هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت. هاوكاتیش به‌ڕێز ئه‌لحه‌كیم ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی عێراقه كه له لایه‌ن ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه ده‌ست نیشان كراوه ده‌ڵێت ده‌سته‌یه‌كی شاره‌زاو پسپۆڕ ئه‌م ڕاپۆرته‌یان ئاماده كردووه و به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستیانه‌ش ناوی ده‌بات. دڕه‌نگانی دوێنێ یه‌ك شه‌ممه به‌ڕێز ئه‌لحه‌كیم ئه‌م ڕاپۆرته‌ی داوه‌ته ده‌ست له‌خزه‌ر براهیمی سه‌رۆكی لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی ئیسلامی عێراق كه ڕێكخراوێكی شیعه ئاینزانه گوتویه‌تی به‌ڕێز براهیمی په‌یمانی داوه به‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا بچنه‌وه. له‌خزه‌ر براهیمی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌یه‌كی نۆ ئه‌ندامی كاربه‌ده‌ستانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات و ڕۆژی شه‌ممه گه‌یشتنه به‌غدا به‌مه‌به‌ستی تاووتوێ كردنی شیانه‌كانی ئه‌نجام دانی هه‌ڵبژاردن له عێراق.

XS
SM
MD
LG