سه‌رۆكی دەزگای ناوەندی زانیاری ئه‌مریكی واته CIA دەڵیت: كه به‌رله‌دەستپێكردنی شه‌ری ساڵی ڕابوردوو شیكه‌رەوان هه‌رگیز ڕایان نه‌گه‌یاندبوو كه عێراق هه‌ڕەشه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ دەخۆلقێنێت.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه جۆرج تێنت گوتی ئاژانسه‌كه‌ی له‌و باوەڕەدا بوون كه عێراق جۆرێكی تایبه‌تی چه‌كی نایاسایی هه‌یه و هه‌وڵی ئه‌دا چه‌كی تریش گه‌شه‌پێبكات. هه‌روەها نكۆڵی كرد كه هیچ جۆرە پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بووشه‌وە خرابێته سه‌ری تا زانیاریه‌كانی سه‌بارەت عێراق بهۆننه‌وە.
هه‌ر ڕۆژی پێنج شه‌ممه دەیڤد كه‌ی سه‌رۆكی دەسته‌ی شیكه‌رەوانی ئه‌مه‌ریكی ڕایگه‌یاند كه له‌و باوەڕەدایه عێراق هیچ جۆرە عه‌مبارێكی چه‌كی كیمیاوی یاخود بایلۆجی نیه. به‌ڵام ڕەنگه خه‌ریكی توێژینه‌وەی چه‌ك و پرۆگرامی گه‌شه‌پێكردنیان بووبێت.
به‌ڕێز كه‌ی گوتی له‌و باوەرەدا نیه شیكه‌رەوانی CIA له ئاكامی هۆیه‌كی سیاسیه‌وە هاندرابن ئه‌و جۆرە زانیاریانه ڕابگه‌یه‌نن...هه‌رچه‌ندێكه گوتیشی كه پێویسته لیژنه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیی له‌و مه‌سه‌له‌یه بكۆڵێته‌وە.