Accessibility links

سه‌رۆك وەزیری ئیسرائیلی ئاریڵ شارۆن تاووتوێی مه‌سه‌له‌ی لابردنی ئۆردوگاكانی نیشته‌جێبووە جوله‌كه‌كانی كه‌رتی غه‌زە دەكات - 2004-02-06


به‌ پێی دواسه‌ودای ئاشتی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ‌ سه‌رۆك وەزیری ئیسرائیلی ئاریڵ شارۆن تاووتوێی مه‌سه‌له‌ی لابردنی ئۆردوگاكانی نیشته‌جێبووە جوله‌كه‌كانی كه‌رتی غه‌زە و گواستنه‌وەیان بۆ ئۆردوگاكانی كه‌ناری ڕۆژئاوا دەكات.

قسه‌كه‌ری به‌ڕێز شارۆن گوتویه‌تی كه‌ سه‌رۆك وەزیری ئیسرائیلی تاووتوێی چه‌ند بژارەیه‌كی جۆرا و جۆر دەكات و پلانیش هه‌یه‌ ئه‌و بژارانه‌ له‌ماوەی سه‌ردانێكیدا بۆ واشنتۆن له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا له‌گه‌ڵ كاربه‌دەستانی ووڵاته‌ یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكادا گفت و گۆی له‌سه‌ر بكات.

لایه‌نگرانی به‌ڕێز شارۆنیش ناڕەزاییان هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ مه‌سه‌له‌ی لادانی ئۆردوگاكانی نیشته‌جێبووەجوله‌كه‌كان. به‌ڵام له‌و ڕاوەرگرتنه‌ گشتیه‌ی له‌ ڕۆژنامه‌ی مه‌عاریفی ئیسرائیلیدا بڵاوكرابۆوە، له‌سه‌دا په‌نجاودووی ئیسرائیلیه‌كان پشتیوانی له‌ لادانی هه‌رهه‌موو ئۆردوگاكانی نیشته‌جێبووە جوله‌كه‌كان له‌ كه‌رتی غه‌زە دەكه‌ن.

XS
SM
MD
LG