Accessibility links

سه‌رۆكی دەزگای  ناوەندی زانیاری CIA ئه‌مریكی گوتویه‌تی هه‌رگیز شیكه‌رەوان  له‌ پێش هه‌لگیرساندنی شه‌ر له‌ عێراقدا نه‌یانگووتوە كه‌ عێراق جێگه‌ی مه‌ترسیه‌ - 2004-02-05


كاربه‌دەستانی ووڵاته‌ یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكا ڕادەگه‌یه‌نن كه‌ سه‌رۆكی دەزگای ناوەندی زانیاری CIA جۆرج تێنت له‌ ماوەی ووتارێكدا له‌ واشنتۆنی پایته‌خت به‌رگری له‌ زانیاریه‌كانی سه‌بارەت به چه‌كی عێراقی دەكات كه‌ له‌ پێش شه‌ڕدا ڕاگه‌یاندراوە. به‌ڕێز تێنت گوتویه‌تی هه‌رگیز شیكه‌رەوان له‌ پێش هه‌لگیرساندنی شه‌ر له‌ عێراقدا نه‌یانگووتوە كه‌ عێراق جێگه‌ی مه‌ترسیه‌.

سه‌رۆكی دەزگای زانیاری جۆرج تێنت دەڵێت له‌ پێش شه‌ر شیكه‌رەوانی زانیاری بیروباوەڕی جیاوازیان له‌‌سه‌ر به‌رنامه‌ی كیمیاوی و بایلۆجی و ناوەكیه‌كانی عێراق هه‌بووە. هه‌روەها گووتی دەزگاكه‌یان هیچ جۆرە فشارێكی سیاسیان له‌سه‌رنه‌بووە بۆ زیاد له پێویست ‌ گه‌ورەكردنی مه‌ترسیه‌كانی به‌رنامه‌ی چه‌كی عێراقی.

له‌ درێژەی به‌یاننامه‌كه‌یدا به‌ڕێز تێنت گووتی: زانیاریه‌كانی پێش شه‌ر ته‌واو نه‌بوون به‌ڵام ئه‌وەیان نیشانداوە كه‌ سه‌دام حوسه‌ین هه‌وڵی داوە بۆ دروستكردنی چه‌كی كۆمه‌ڵ كوژ.

XS
SM
MD
LG