ئه‌م پلانه‌ی سیئۆلییش ئه‌نها ناردنی 3000 هه‌زار سه‌رباز دەگرێته‌وە و به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی هێزەكانی هاوپه‌یمان به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له عێراق.
هه‌ندێ له چاودێران ڕادەگه‌یه‌نن كه ئه‌م سه‌ربازانه به‌رامبه‌ر به كاركردنیان له عێراق مووچه‌یه‌كی باش وەردەگرن تاوەكو زیاتر هانی خه‌ڵكی كۆریای باشوور بدەن خۆیان بۆ ئه‌م كارە خۆبه‌خش بكه‌ن.
جێی ئاماژە پێكردنه، به‌شی زۆری سه‌ربازەكانی كۆریای باشوور بڕی 15$ له‌مانگێكدا وەردەگرن، به‌ڵام ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كه دەچن بۆ عێراق مانگانه 1000$ وەردەگرن.
به‌ڵام هێشتا په‌رله‌مانی كۆریای باشوور له‌سه‌ر ناردنی سه‌ربازی ووڵاته‌كه‌ی بڕیارینهداوە و ئه‌گه‌ریش ڕازی ببێت ئه‌وا له یه‌كی مانگی چوار (ئه‌یپریل) بۆ عێراق دەنێرن.