Accessibility links

له‌وانه‌یه ئاریێل شارۆن داوای ڕیفیراندۆمێك بۆ پلانه‌كه‌ی بكات كه سه‌باره‌ت به لادانی هه‌ندی له ئۆردوگاكانی نیشته‌جێ بووه جوله‌كه‌‌كانه له ناوچه داگیركراوه‌كاندا - 2004-02-04


ئاریێل شارۆن سه‌ره‌ك وه‌زیری ئیسرائیل ده‌ڵێت له‌وانه‌یه داوای ڕیفیراندۆمێك بۆ پلانه‌كه‌ی بكات كه سه‌باره‌ت به لادانی هه‌ندی له ئۆردوگاكانی نیشته‌جێ بووه جوله‌كه‌‌كانه له ناوچه داگیركراوه‌كاندا.

به‌ڕێز شارۆن ده‌ڵێت ئه‌وه به بیرۆكه‌یه‌كی باش ده‌زانێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕای گشتی ئیسرائیلییه‌كان ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن. له ڕاوه‌رگرتنه گشتیه‌كاندا كه له ئیسرائیل ئه‌نجام دراون ئه‌وه نیشان ده‌دات پلانه‌كه‌ی به‌ڕێز شارۆن پشتیوانیه‌كی فراوانی لێ ده‌كرێت.

ئه‌حمه‌د قورێع سه‌ره‌ك وه‌زیری فه‌له‌ستینیه‌كان ئه‌م پلانه‌ی به‌ڕێز شارۆن ی به هه‌واڵێكی باش ناساند هه‌رچه‌نده گوتوشیه‌تی ده‌یه‌وێت ئیسرائیل هه‌ر هه‌موو كه‌ناری ڕۆژئاواو كه‌رتی غه‌ززه چۆڵ بكات.

به پێی ئه‌م پلانه‌ی به‌ڕێز شارۆن كه به پلانی جیاكردنه‌وه‌ی هێزه‌كان ناو ده‌برێت، ئیسرائیل به‌‌رده‌وام ده‌بێت له كۆنترۆڵ كردنی زۆر له‌و ئۆردوگایانه‌ی جوله‌كه‌كان كه له كه‌ناری ڕۆژئاوان.

XS
SM
MD
LG